دەربارەی ناحیەی سەنگەسەر image

ناحیەی ناودەشت یەکێکە لە ناحیە هەرە کۆنـەکانی قەزای پشدەر سەر بە پارێزگای سلێمانیە٫ لەڕووی هەڵکەوتەی جوگرافیاوە کەوتۆتە بەشی باکوری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی وە زنجیرە چیای قەندیل لە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان < عێراق و ئێران > لێک جیادەکاتەوە٫ لەبەشی باشوری زێ ی بچوک دەوری داوە لە بەشی خۆرئاواشەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری پشدەر لە قەزای ڕانیە جیادەکاتەوە ٫ ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە ۹٦ گوندی دەوروبەری پێکهاتووە تا ساڵی ۲۰۰۰ کە ناحیەی ژاراوە دروست بووە ۳۲ گوندیشی خرایە سەر ناحیەی ژاراوە وە لێی جیابۆوە ٫ مێژووی ناحیە بوونی ناودەشت دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۲٦ کە فەرمانی بونی ناحیەی بۆ دەر چووە و لە ساڵی ۱۹۲۸ دا وەک ناحیەی ناودەشت بۆ یەکەم جاربەڕێوبەری ناحیە بە فەرمی دەست بە کار بوو  کە بەڕێوبەری ناحیەکە یەکێک بوو لە بەگزادەکان ئەم ناحیەیەتاساڵی(١٩٧٠)سەربەقەزای ڕانیەوئەویش سەر بەلیوای ھەولێربووەناحیەی ناودەشت کەمەرکەزی ناحیەک سەنگەسەروگوندودێھاتەکانیبناری قەندیل وبناری گەڵاڵەودەوروبەری دەگرێتەوە،ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆئەوگوندانەیلەودەشتاییەیبناریچیای قەندیل ھەڵکەوتوون پێیان ووتووەناودەشت دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوەھاتووەکەلەسەرووبەرزایی سەنگەسەری کۆن کەئێستاکەشوێنەواروپاشماوەی ماوەی کۆمەڵێک بەردیخڕوگەورەو بەسەنگی لێبووە،وەک سەروابووەوپێیان ووتوە سەنگی سەر،دواترلەئەنجامی بەکارھێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر.وەلەدوای ساڵی (١٩٥٨)لەئەنجامی دروستکردنی بەربەستی ئاوی دوکان کەبووەتە ھۆی ژێرئاوکەوتنی کۆمەڵێک گوندی سنوورەکەوگواستنەوەی ئەوگوندوتیرەوعەشیرەتانەبۆدەشتایی(دوانزەبانوو)کەسەنگەسەری ئێستایەلەلایەن حکومەتی(عبدالکریم قاسم)ی ئەوکاتەی عێراق وجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر بۆبەراوکردنی دەشتایی دوانزە بانوو،گواستنەوەی سەمگەسەری کۆن وتیرەوعەشیرەتەکانی(میرزاڕۆستەمی،مەنگوڕ،ئاکۆ،مەرگەیی،شیلانەیی،کۆمەڵەیی،سندوڵەیی،ھتد.....)بۆسەنگەسەری تازەئەوەش بووەھۆی فراوان بوونیپەیوەندییە کۆمەڵایتیەکان وتێکەڵاوبوونی پێکھاتە جیاجیاکانی کۆمەڵ ودامەزراندنی بنچینەیەکی تازەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لەسنورەکەدا.سەنگەسەرلەساڵی(١٩٥٧)دالەلایەن بەڵێندەرێکی بەریتانی بەناوی(میستەردۆم)دووسەدودوانزە(٢١٢)خانووبۆسەنگەسەردەرچووتەواوی نەکردن وبەنیوەچڵی بەجێیھێشتن ،دواترلەلایەن سێ بەڵێندەری کوردەوە بەناوەکانی(محمدسعید+حاجی عبدالڵە ناسراوبەعەبەی دەلاک+شەفیق احمد)دواتر(٣٠)سی خانووی تر بۆ کۆمەڵەییەکان دروستکراوخەڵکی سەنگەسەریش لەڕێگای (٥)پێنچ حەوزی کۆنکرێتی بۆ ئاوخەزنکردن کەسەرچاوەکەی لەدۆڵی شەھیدانەوە ھاتبوو خەڵکەکە ئاوەکەی بەکاردێناو وەدروستکردنی کۆنکریت بەدرێژایی(١٢)کم دوانزەکیلۆمەتروجۆگالەلایەن ئەندازیارێکی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرابەناوی(ساڵح بەگ)دەکەینەوە بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە هێمن زرار.

سەنگەسەر

I BUILT MY SITE FOR FREE USING